تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پردەڵە
دارێکی درێژە لەسەر دوو سەنگ داکوتراوە لە ناوەندی (مۆلەق) و (نەوەرد)دا، ڕایەڵی جۆڵا ڕاگیر دەکا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پردەڵە
چەند دارێکە لەسەر (خەردار)ی ئاش رایەڵ دەکرێن و بەرداشیان لەسەر دادەنرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پرسکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشت هەڵکردن
بریتییە لە زویربوون لە یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتگوێکردن
هەڵپاچینی وردەتووکی بن پرچی ژنان بەمەقەست
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشتیوانی کردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پنچکردن
پینەکردن بەپنج
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پنچکردن
بریتییە لە چارەکردنی کارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پوختکردن
خاوێن و ڕێکوپێککردنی شت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڕووشەکردن
بریتییە لە کەم کەم خواردنی منداڵی ساوا و نەخۆشێکەوە کە دەمێ بێ خواردنی نەخواردبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڕووشەکردن
بارینی بەفر بەوردی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڕپیاکردن
پەلامار دانی شتێک بەچالاکی بۆ فڕاندنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڕکردن
بریتییە لە هاندانی یەکێک دەربارەی یەکێکی تر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڕکردن
لێوانلێوکردنی دەفرێک یا بۆشایییەک لە شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڕکردنەوە
لێوانلێوکردنی بۆشایییەک بەرە بەرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆشتە و پەرداخ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆشتەکردنەوە
کردنی کاڵا بە بەری یەکێکی ڕووتدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆنگخواردنەوە
کۆمەڵبوون و دەرنەچوونی ئاو و دوکەڵ لەبەر گیرانی بەریان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیابردن
بردنی شتێک بەناو شتێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاز پاکردن
بریتییە لە ڕووپامایی کردن بۆ یەکێک