خاڵ
نیشانەیەکە
وەکوو (.)
لە شوێنێکدا دادەنرێ
کە باسێک ببڕێتەوە
خاڵ
پەڵەی
ڕەش بەهەموو شتێکەوە
خاڵ
پڵێکی
ڕەشی سرووشتییە بەئەندامی
هێندێ گیاندارەوە
دوو خاڵ
نیشانەیەکە وەکوو: ( : )
لە شوێنێکدا دادەنرێ
کە پاشەکەی ڕاڤەی پێشەکەی
بێ
خاڵبەندی
دانانی
چەند خاڵ و نیشانەیەکە
لە میانەی نووسراودا دادەنرێ
بۆ جیاکردنەوەی ڕستەیەک
لە ڕستەیەک
یا وشەیەک
لە وشەیەک
خاڵومیل ڕشتن
دەرکەوتنی خاڵ و میلی
کەو لەکاتی گەورەبوونیدا