تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتە
دراوێکی زیوینی ئێرانییە بەدوو قڕان دەچێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتە
وڵاخێکە کە دوو شاڕەگ لە ناوچەوانیدا بەرز بووبێتەوە کە ئەمەش گوایا نیشانەی بەدبەختیی خاوەنیەتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتە
دوو گیاندارن کە بەیەک سک بووبن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتە
لەقەی وڵاخی یەکسم بە هەردوو پاشووی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتە وەشێن
بریتییە لە ئادەمیزادی قسە تڕن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی وڵاخی یەکسم بەهەردوو پاشووی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتەی سەران
وتەیەکە کە دوو کەسی بێ (تشبیە) دەکرێ کە هەمیشە بەیەکەوە لە جێگایەک حازر بن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەن لە تەنیشت یەکەوە وەک چزوو وان بۆ چەند ئەستێرەیەک کە لە دووپشک دەچن،حەلێک کە لە ئێواراندا کەوتنە قیبلە ئیتر ئەوە کاتی پێگەیشتنی هەنجیرە