تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فڵتە
دەنگێکە لە دەم و لێوی هێندێ کەسەوە دێ لە کاتی گفتوگۆدا، (فڵتەفڵت) فڵتەی یەک لە دوای یەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فڵتە دەمە
کەسێکە لە گفتوگۆدا هەر فڵتەی بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فۆتە
جۆرە مەرحەمەیەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فیتفیتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فیتفیتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فیتە
جۆرە دەنگێکە لە چوونە ژوورەوەی هێندێ شتەوە دێ بەکونێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فیشەکەشێتە
شتێکە وەک فیشەک لە کاغەز و بارووت دروست دەکرێ و ئاگری پێوە دەنرێ و فیشە دەکا و دەچێ بە حەوادا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەراتە
شەرابێکە بە کوڵاندن خەست کرابێتەوە و لەگەڵ ئاردی بێژراو و ناوکە بادام ، یا گوێز و هەنگوین و شەکر کرابێ و بەمەعجوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەرخەشتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
فەلیتە
ئافرەتی سەڵیتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قاتە
قەڵداسی داڕوجان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قاتە و لێوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قرتە
جۆرە دەنگێکە وەک دەنگی داخستنی قرتێنە، (قرتەقرت) قرتەی یەک لەدوای یەک، (قرت و هووڕ) قرتە قرتی زۆر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قرتە
دەنگی مریشکە بەکڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قرتە لێبڕین
بریتییە لە نەهێشتنی شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوتە
مەردوومی قوت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوتە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوتە قوت
قنجە قنج و هەڵپەر و داپەڕ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوماتە
پارچە تەنراوێکی منداڵی تازەبووی پێ دەپێچرێتەوە، (قوماتەکردن) پێچانەوە و شەتەکدانی نداڵی تازەبوو لە مەرحەمە یا شتێکی تردا