تێخزان
چوونە شوێنێکی
تەنگ و بەزور
جێی خۆکردنەوە.
تێخونجان
لە باربوون و گونجانی شتێک
لە شوێنێکدا.
تێزەتێزەدان
پەلەپەلکردن
لە یەکێک
بۆ کردنی کارێک
تێهەڵدان
بریتییە
لە دەرکردنی یەکێک
تێهەڵدان
تێکەڵکردنی شتێک
لە شتێکی
تر
تێهەڵکێشان
هەڵکێشانی شتێک
لەناو شتێکدا
تێووروکان
کۆبوونەوەی
چەند گیاندارێک
لە شتێک
تێوەدان
دووچارکردنی یەکێک
لای گەورەیەک بەگوناهێک