تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڕووکانن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پژاندن
بڵاوکردنەوەی دانەوێڵە و بەردانی خوێنی لووت و کچێنیی کچ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پڵانن
تلدان بەشت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆزەوانە
ئاسنێکە دەخرێتە سەر لووتی وڵاخ و ڕەشمەی پێ بەند دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆستەخانە
شوێنێکی تایبەتییە کە پۆستەی تێدا دابەش دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆسەخانە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆڵانیا
تیژکردنەوەی گاسن و تەور بەخستنەوەی پۆڵا لەسەر دەمیان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆیلانە
دیارییەکە دەبرێ بۆ ژنێک کە تازە شووی کردبێ یا منداڵی بووبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیازەخووگانە
گیایەکی کێوییە لە پیاز دەچێ بەڵام ئەم ناخورێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیانان
دانانی شتێک لەسەر شتێک بەنهێم
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیانوو
پارچەیەکە لە پارچەکانی مۆزیقە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیانووسان
لکانی شتێک بەشتێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیانووساندن
لکاندنی شتێک بەشتێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیانۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاهانین
هێنانی شتێک بەشتێکدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاهەڵپژاندن
هەڵپژاندنی شتێک بەشتێکی بەرزدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاهەڵڕوانین
سەر بەرزکردنەوە و تەماشاکردنی شتێکی بەرز
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاوانە
کردەوە یا شتێکە کە هەر لە پیاو بوەشێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاچزاندن
چزاندنی شوێنێک لە ئەندام بەشتێکی داخدا یا چزاندنی شتێکی داخ بەجەستەدا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاچەقاندن
چەقاندنی شتێک بەشتێکدا