تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرە
وتەیەکە بەهێندێ شت دەوترێ لە ڕووی سەرسوڕمان لەو شتەوە
پیرە
وشەی ئافەرین و سەیر: پیرە! کارێکی باشت کرد
پیرە
بۆ ئافەرین لێکردن بەکار دێت؛ پیرە. هەڵوێستێکی دیارت هەبوو
پیرە
لەڕووی واق ووڕمانەوە بۆ چتی کۆن و پیر بەکار دەبرێ، پیرە چەقۆ، پیرەدار، پیرەئەسپ، پیرەئاو بە تەووژمە
پیرە(جز)
به پیرەوه چوون
[[؟]]
مست. مت.» ١- بۆ بەخێرهاتن کردنی کەسێ لە ماڵ یا لە شار چوونەوە دەرەوە. ٢- (مج.) دەگەڵ کارێ. یا مەسەلەیێ بە خۆشی ڕووبەڕوو بوون و پەسند کردنی. خەڵکی شار تا تاسڵووجە بەپیریەوە چوون. خەڵک ئێستا بەپئر کتێبــ.ی کوردیەوە دەچن. * پێشواز کردن بەرەوپیرچوون. (جن.) پێشواز کردە.
به پیرەوەهاتن
مست.لا.» تم: به پیرەوە چوون.::خەڵکی سلەیمانی تا دووز خورماتوو بەپیر مەیتی شێخ لەتیفەوه هاتبون. تێبــ.ینی: آ» جیاوازی ئەمەیان دەگەڵ «به پیرەوەچوون» هەر ئەوەندەیه که ئەمەیان یەکێک دەیڵێ خۆی دەگەڵ ئەو کەسه بێ که پێشوازی لێ کرابێ، بەڵام ئەویتر کەسێک دەیڵێ خەبەرە که بگێڕێتەوه. ب» له هەر دووکیاندا، پاش «بە پیر» یا ناوی کەسێ یا زەمیرێک دێت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرەباب
پیرپنتک ناوی دێیەکە لە ناوچەی شارباژێر
پیرەباب
باپیر. پیرپنتک. ناوی دێیەکییە لە ناوچەی شارباژێڕی
پیرەباوە
گیایەکە وەکوو گووێز بەلەیە بەڵان بنەکەی لەوی خڕترە، پەلکەکانی کوڵکن و تۆزاوییە بەکاڵی دەخورێ
پیرەبووک(باک)
پیرەدا(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرەزا
منداڵێکە کە لە کاتی پیریی باوکی یا دایکیدا بووبێ
پیرەزا
پیرزاد. (بچەای که پدر یا مادر او پیر باشد.)
پیرەزا
منداڵێک که دایک یا باوکی پیره.
پیرەزا
ابِنُ هِرمَة، وَلَدُ هِرمَة.
پیرەزا
تازەمناڵی پیاوی پیر
پیرەزا
منداڵێکە لەکاتی پیری باوکی یا دایکیدا لە دایکبووبێ
پیرەسەگ
سەگی پیر. بۆ جووێن بۆ مرۆڤانیش بەکار دەبرێت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیرەمێر
پیرەمێر
پیرمرد