تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەلە
دەفرێکی پەلی پووشینە .
سەلە
سبد طبقی، آبکش ترکەای
سەلە(باک)
دەفرێکی پانی پووشینە(کۆ)سەرتریانە(هەورا) نانەشان،خووانە،خووانچە،سەبەتەی نانی،سەلین.
سەلەب(باک)
کۆڵین وهەڵقەندنی جۆگە وبەندودەراوان-کردن: جۆمال کردن.
سەلەسولبەول
شاشویی
سەلەسولبەول
گمێزە چۆرتکێ [میزە چرکێ]
سەلەسولبەول
سَلسُ البول
سەلەشیر
سەلەو سەبەتەیەکە بەسەر شیری دادەدرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەلەشیرک
جۆرە سەلەیەکی گەورەیە قاپ وقاچاخی تێدا دادەنرێ .
سەلەشیرک
سبد بزرگ جاظرفی
سەلەشیرک
سەبەتەی زب بۆ دەفر و هەوڕ
سەلەشیرک
جوورە سەلەیێکە قاپ و قاچاخی تێدادەنرێ.
سەلەف(باک)
(باک) سەلپەکە،دەستەسووارێکە،سوود،سهلەم،لغاو،ئەرمەغار،تاو،تەرات- بەردان: لغاوشۆڕکردن.
سەلەفییەت
سلفیت
سەلەفییەت
سەلەفییەت، ڕێچکەیەکی ئایینی ئیسلامییە کە بڕوای بە گەڕانەوە هەیە بۆ ئیسلامی ڕاستەقینە، واتە ئیسلامی سەردەمی پێغەمبەر. بیرۆکەی ئەم ڕێچکەیە لە لایەن کەسانێکی وەک سید قوتب ( 1966ــ 1906 ) و حسن البنا (1949ــ1906) لە وەڵاتی میسر داڕێژرا. سەلەفییەت لە هەمان سەرەتاوە بە هۆی دۆگما فیکرییە کوشندەکانییەوە تووشی نسکۆ دەبێ و ئەمەش دەبێتە هۆی دووبەرەکی لە ڕێبازەکە و بۆیە دوو گرووپی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە: یەکەم، گرووپی سەلەفی تەبلیغی بە ڕێبەرایەتی ناسرالدین ئاڵبانی (1999ــ1914) ناسراو بە شێخ محەمەد ناسر ئاڵبانی کە یەکێک لە شارحە ئایینییەکانە و خاوەنی دەیان کتێب و نووسراوەی ئیسلامییە. گرووپەکەی دیکە، واتە سەلەفی جیهادی لە سەر ئەم بڕوایە لەنگەر ئەگرێت کە ئەگەر بێتوو بڕوامان هەبێ بە ئیسلامی سەردەمی پێغمەبەر، دەبێ هەموو ئەرک و فەرمانە ئیسلامییەکان بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێن و ئەرکی جیهادیش لە جوملەی ئەرکە سەرەکییەکان (واجبات) لە قەڵەم دەدەن. کێشەی نێوان سەلەفی جیهادی و سەلەفی تەبلیغیش لە سەر ئەم چەمکەیە.
سەلەفی تەبلیغی پێی وایە کە جێبەجێکردنی ئەرکی جیهاد، پێویستی بە کەشوهەوا و هەلومەرجی تایبەتە و کاتێک ئەم فەرزە ئایینییە دەبێتە ئەرکی سەرشان کە دوژمنێکی بیانی لە وەڵاتی کافرانەوە هێرش بکاتە وەڵاتی موسوڵمانان ئینجا موسوڵمانان بۆیان هەیە لە خۆیان بەرگری بکەن و لەگەڵیان بکەونە شەڕەوە. بەڵام سەلەفی جیهادی، پێی وایە کە موسوڵمانان نابێ چاوەڕوانی هێرشی کافرەکان بمێننەوە بەڵکوو دەبێ هەمیشە هێرش بکەنە سەریان بەشکم بە زەبری شمشێر داوەتی ئیسلامیان بکەن و بیانخەنە سەر ڕێگەی ڕاست. لە دیدی ئەمانەوە ڕادەی ئیمانداری ڕاستەقینە لە ئەنگوستەکانی دەستوپێ تێناپەڕێت و بەم بۆنەوە هەموو جیهان تەنانەت وەڵاتانی ئیسلامیش بە شیاوی کوشتن دەزانن. سەلەفی جیهادی بۆ پێوەندی نێودەوڵەتی بڕوای بە دیپلۆماسی و وزەی قەڵەم نییە بەڵکوو تەنیا بیر لە تەقاندنەوە و تیرۆر و کوشتن و بڕین دەکات. حکوومەتی ڕاستەقینە لە جیهاندا لای ئەمانە، تەنیا حکوومەتی تاڵیبانە کە لە ساڵی 2001 لە لایەن هێزەکانی فرەنەتەوە لە ئەفغانستان ڕووخێندرا. سەلەفی جیهادی لە ناو کوردستانیش خاوەنی پێگەیەکی بەهێز بوو لە ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە توانی لەو کەش و هەوا ئازادەدا سوودی خۆی وەربگرێ و ببێتە مڵوزمێک بۆ حکوومەتی هەرێم.
سەلەم
پێشخڕ، سەوزخڕ [مامڵەیەک کە پارەی کاڵا و بەربوون زووتە دەدرێت]
سەلەم
سَلَم، سَلَف
سەلەم
سلم، پیشفروش
سەلەم
پێشکڕ،پێشخڕ(شار)ڕوبێدە(هەو) بەسەر-دان: بەڕوبێدەدان،سەوز،خیز.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەلەندە