تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنجن
ورد کردن و جنین بە تێخ: زێر ورد کردن بە تێخ، کە سینەی ڕیشمی بەو تیغی نازەی ئەنجن ئەنجن کرد/وتی: پەژمەردەیە ئەم لازارە ئاوی تێ دەگرم، «مەحوی»
ئەنجن ئەنجن
چتی زۆر هەنجنراوی وورد
ئەنجن ئەنجن کردن
(مست. مت.) ١- وردوردکردن، لەت وپەت کردن، پارچەپارچەکردن،. ٢- تم: ئەنجنین. هەموو گیانیان ئەنجن ئەنجن کرد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سیر ئەنجن
بریتییە لە شتێک کە زۆر ورد چنرابێ
ئەنجناو
انجیده
ئەنجندراو
(سمف. نمف: ئەنجنین) پارچەپارچە کراو، لەت و پەت کراو، وردوردکراو، لەشێکی زۆر خەنجەر لێدراو * ئەنجنراو، جندراو، جنراو.
ئەنجنراو
انجیده
ئەنجنراو
(سمف. نمف.) تم: ئەنجندراو.
ئەنجنراو
هەنجراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجنین
(ئەنجن ئەنجن)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجنین
جنین و وردکردنی شت
ئەنجنین
[[ئەن+جنین]]
(مست. مت.)، (مک.) ١- وردورد کردنی گۆشت و پیواز و ئەم جۆرە شتانە. فاتە خێراکە پیوازەکە بنجنە (بئەنجنە) ٢- برینی زۆر لە کەسێک کردن ( بە خەنجەر، چەقۆ... و...) بە خەنجەران ئەنجنیبویان *جنین، هەنجنین. تێبــ.- ئەم وشەیە هەروەک لە سەرەوە پیشان دراوە لە دوو پارچەی (ئەن=هەن) و (جنین) پێکهاتووە کە هەردووکیان دەگەڕێنەوە سەر ئاوێستایی و یەکەمیان لە باسی وشەی (ئەنجامە)دا شی کراوەتەوە، دەمینێتەوە دووەمیان (جنینکە لە زمانی کوردی ئێستادا شکڵی مەسدەری بەخۆیەوە گرتووە، لە فیعلێکی کۆنی ئاوێستایی (جەن) وەرگیراوە: ((جەن بە مانای لێدان، کوشتن و لەناو بردن، لە ئاوێستادا زۆر هاتووە، وشەکانی کە لێی کەوتوونەوە زۆرن)) تم: (پد: یگد، ج٢-١٦٦) بەم جۆرە مانای تەرکیبی وشەکە دەبێتە (پێکەوە لێدان) کە ئێستاش هەر ئەو مانایەی هەیە (زۆرجار چەقۆ لە شتێک دەدرێ و لێدانی ناپسێتەوە- پێکەوە-یە).
ئەنجنین
هەنجنین، جنین، هنجاندن، جناندن، ووردکردنی چت
سیرەنجن(سیرئەنجن.)
مەبەس لەچتێکە کەزۆر وورد کرابێ.