دایکوباوکانی هێژا ...
سڵاوتان لێ بێت، بەداخەوە ئەم هەفتەیە بە هەواڵی توشبوونی زۆربەی فێرخوازانی پۆلەکەمان بە نەخۆشی«مێکوتە», دەستمان بە دەوام کرد. ئەوەی مەترسیدارە لەم نەخۆشیە، زۆر بەخێرایی لە کەسی توشبووەوە بۆ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی دەگوازرێتەوە، لەگەڵ ئەوەدا کە هیوای چاکبوونەوەی بەپەلەیان بۆ دەخوازم، دەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە لەوەی کە ئەم هەفتەیە ناتوانین بەپێی ئەو پلانە بڕۆین کە هاتۆتە بەردەستی بەڕێزتان.
لە ناخەوە هەواڵی منداڵەکان دەپرسم و چاوەڕێین زوو بگەڕێنەوە لامان.

ئـاوارە کاوســێن
2012-04-01