دایکوباوکانی خۆشەویست سڵاوتان لێ بێت،
ئازیزان، جارجارە بەنامە لە گۆڕانکاریەکان و کاری فێرگە ئاگادارتان دەکەینەوە، سەبارەت بە خواردنی فێرخوازان نوێنەران وایان بەباش زانی کە خواردن لە کافتریای «پەیمانگای تەکنیکی کۆیە» بەئامادە کراوی بۆ فێرخوازان بنێردرێتە فێرگە، لەبەر چەند هۆیەک،
- هەرسێ نوێنەری دایکوباوکان مامۆستان لە پەیمانگە و ئاسانکاریمان بۆ دەکەن
- کافتریایەکە لە ڕووی تەندروستییەوە گونجاوە و لەژێر کۆنترۆڵدایە
- نێزیکیشە لە فێرگەکەمان
خشتەی خواردنەکانیش بەم شێوەیە.
• یەک شەممە، برنجی سوور و سەڵات
• دووشەممە، لەفەی سنگی مریشک
• سێ شەممە. لەفەی پەتاتە و سەڵات
• چوار شەممە، ماکارۆنی
• پێنج شەممە، سوپی نیسک و سەمون
نزیکەی هەفتەیەکە خواردنەکە بەم شێوەیە دەڕوات و تا ئێستا هیچ کێشەیەکمان نییە. بڕی پارەکە دیاری نەکراوە و نوێنەرانی دایکوباوکان ئاگادارتان دەکەنەوە.
ئێوەش هەر سەرنج و پێشنیازێکتان هەبوو پەیوەندی بگرن بە نوێنەرانی دایکوباوکانەوە.
نوێنەری پۆلی یەکەم ڕەوشەن لوقا حنا 0750 139 0467
نوێنەری پۆلی دووەم بێگەرد ئەحمەد حەمەد 0750 113 7709
نوێنەری پۆلی سێیەم ڕاستی نظیف صابر 0750 120 7761
بەڕێزان، بۆ ئاگاداریتان ڕۆژی پێنجشەممە 2012.11.08 خولێکی تایبەتمان هەیە لە شاری ڕانیە، بۆ ئەم مەبەستە سەعات 11:30ی نیوەڕۆ پاسەکە فێرخوازان دەهێنێتەوە ماڵەوە، تکایە ئەوانەی منداڵەکانیان بە پاسەکە هاتوچۆ ناکات لەکاتی دیاریکراو لەدوایان بێن و بیان بەنەوە.
وێڕای ڕێزی بێسنوورمان ...
لە بەڕێوەبەرایەتی فێرگەوە
سکاڵا حەمەدئەمین
2012-11-06