هەڵمەتی کۆکردنەوەی شیر بۆ منداڵانی ئەفرین کۆتایی هات،

دایکوباوکانی هێژا، پاش دەسپێکی هەڵمەتەکە، فێرخوازان بە پەرۆشییەکی زۆرەوە بەشداریان کرد و لە ماوەیەکی کورتدا بڕێکی باش کۆکرایەوە، ئەمەش ئاستی دڵسۆزی و میللەتدۆستی ئێوەی خێزان پێشان دەدات کە لە چ ئاستێکی بەرزدایە.
بە تێکڕا لە هەردوو فێرگەی برادۆست لە شاری کۆیێ و ڕانیە بڕی 457 کیسە و قوتوو شیر ئامادەیە و لە ئێستادا چاوەڕێی کردنەوەی دەروازەی سنووری دەستکرد دەکەین بۆ ناردنی بۆ شوێنی مەبەست.
لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و بەهیوای چالاکی دیکە لە داهاتوودا بۆ بەرزڕاگرتنی هەستی میللیمان.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بەڕێوەبەرایەتی فێرگەی برادۆست
2013-07-08