ئەو بابەتانەی لە هەفتەی 40 باسی لێوە کراوە. لە بازنەی ڕێز ئەمانەن،
پیادە ڕەوی
* کاتێک لە ڕێگا دەڕۆین زۆر سەیری ئەولاو ئەملا ناکەین و ئاگامان لە بەردەمی خۆمان دەبێت.
* هەمشە لەسەر شۆستە دەڕۆین.
* لەکاتی پەڕینەوە سەیری ئەولا و ئەملا دەکەین ئینجا دەپەڕینەوە و دەبێ ئاگاداری نیشانەکانی
هاتو چۆبین لەکاتی پەڕینەوە و لەسەر هێڵی دیاری کراو دەپەڕینەوە.
* زۆر قسە ناکەین و کە قسەش بکەین دەنگمان بەرز ناکەینەوە.
* هەمیشە هەوڵ دەدەین بە شوێنی پاک و ووشک دا بڕۆین و پێ لە شوێنی پیس دانەنێین.
* وا جوانترە لە کاتی ڕۆیشتندا تەقە تەق و خشەخشی پێڵاوەکانمان نەیەت.
هەڵسوکەوت لەکاتی شت کڕین و لەماڕکێتەکان
* کاتێک دەچین بۆ بازاڕ چیمان بوێت لەوە دەپرسین. زۆر لە شت ناپرسین و سەر بەهەموو دوکانێکدا ناگرین.
* دوای کڕینی پێداویستیەکان بەبێ هۆ لە دوکانەکەدا ناوەستین و زۆر قسەناکەین.
* لە مارکێتەکان نۆرە بڕی ناکەین و بۆ پارەدان چاوەڕێ دەکەین تا نۆرەمان دێت.
* نابێت هەر شتێکمان بینی داوای کەین و بیکڕین، دەبێت بە پێی توانای دارایی دایکو باوکمان بێت.

لە بەڕێوەبەرایەتی فێرگەوە
2012-09-24