دایکوباوکی ئازیز،
دووبارە نەورۆزتان پیرۆز، وا جارێکی دیکە بە کۆمەڵێک زانیاری دیکەوە دێینەوە خزمەتتانبەمەبەستی بەئاگابوون و هاوئاهەنگی لە پرۆسەی خوێندن. سەبارەت بە پڕۆگرامەکان، هەموو وانەکان بەپێی پلان ڕۆیشتون و لە هەندێک وانەدا مەودایەکی باشمان بڕیوە، وەک کتێبی مەنهەج هەندێکیان تەواو بوونو لە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەدان، وە هەندێکیشیانلە تەواو بووندان، هاوتەریب ئاستی فێرخوازان لەڕووی زانسیتیەوە زۆرباشەو لە بەرەو پێش چوون دایە.
هەر لەم نێزیکانەشدا بانگهێشت بۆ کۆبوونەوەی دایکوباوکان دەکرێت و لەنزیکەوە زۆر بابەت دێتە باس کردن، بێگومان سەرنج و بۆ چوونەکانی ئێوەش دەبنە بنەمای بەرنامەی کاری ئایەندە. فەرموون ئەمەش هەندێک زانیاری پێویست،
وانەی ئینگلیزی ، مامۆستا زانیاریتان دەربارەی ئەو بابەتانەی دەخوێنرێن بۆ دەنێردێتە ماڵەوە، بۆ مەبەستی چەسپاندنی زانیاریەکان، تکایە ئێوەش پێداچوونەوەی لەگەڵ منداڵەکەتدا بکەن.
کەسایەتی منداڵ و فۆرمی بەدواداچوون، ماوەیەکە لە هەندێک خێزانەوە کەمتەرخەمی هەیە، بۆ بەهێزکردنی دیسیپلین لە منداڵەکەتدا، تکایە زۆر ڕاستگۆیانە فۆرمەکەیان بۆ پڕبکەنەوە.
زانیاری گشتی، لەپلانی هەفتانە ئاماژە بە بابەتی زانیاریەکە دەکەین، گرنگە ئێوەش بەپێی توانا هاوکاری منداڵەکەت بکەیت بە پێذانی زانیاری لەو بوارەدا. گەر سەرنجێکیش هەبێت دەرگەمان واڵایە.
کۆمپیوتەر، پلانی ئەم وانەیەمان زۆر بەچاکی پێش کەوتووە، دەمانەوێت هەر منداڵە و کاری ڕۆژانەی خۆی لای خۆی یاداشت بکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەر منداڵەو پێویستی بە «فلاش میمۆری» خۆی هەیە، تکایە بۆی دابین بکە (هەزرانترین و بچوکتریناین بۆ بکڕن).
ڕاهێنانی ئازاد، کەدەکاتەوە ئەرکی ماڵەوە، ناو بە ناو ئەرکی ماڵەوەیان دەدرێتێ بۆ سەرگەرمی و زیاتر ڕاهێنان لەسەر بابەتێکی خوازراو، گەر پێویستی بە هاوکاری هەبوو، درێخی مەکەن، خراپیش نیە جار جار لێیان بپرسن دەربارەی «ئەرکی ماڵەوە».
وێرای ڕێزمان .......
سکاڵا حەمەدئەمین
لەبەڕێوەبەرایەتی فێرگەوە       2012-03-28